سه‌کۆی نوێبونه‌وه کرایه‌وه
بۆ پیگه‌یاندنی گه‌نجان
گه‌رده‌تانه‌وێ لێی سود مه‌ند بن فه‌مون له‌م لینکه کلیک بکه
www.nwebunawa.com خۆت تۆمار بکه ببه به ئه‌ندام
به هاتنتان سه‌رفه‌راز ده‌بین
به‌یانی نوێنه‌ری عیراق ده‌ست به گه‌شته ئاسیاییه‌كه‌یان ده‌كه‌ن له پاڵه‌وانیه‌تی ئاسیا بۆ ساڵی 2008.هه‌ولێر هه‌ڵگری خوولی عیرافی له وه‌رزی ڕابردوو به‌رامبه‌ر یانه‌ی غه‌رافه‌ی قه‌ته‌ری له ووڵاتی ئه‌رده‌ن.هه‌روه‌ها نوێنه‌ری دووه‌می عیراق یانه‌ی قوه جه‌وییه یاری به‌رامبه‌ر وه‌سڵی ئیماراتی ئه‌نجام ده‌دات.له شاری دوبه‌ی.
هه‌ولێر له یاریگای شا محمد له شاری زه‌رقا یه‌كه‌م یاری ئه‌نجام ده‌دات به‌رامبه‌ر عه‌رافه كه له كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌من كه هه‌ولێر و غه‌رافه و قادسییه‌ی كوێتی و باختاكۆری ئوزباكی ده‌گرێته‌وه.
یاریگای شا محمد وه‌ك یاریگای هه‌ولێر ده‌ست نیشان كرا پاش ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ئاسیا نه‌یهێشت یارییه‌كانی له هه‌ولێر ئه‌نجام بدات له‌به‌ر باری ئاسایش.
هه‌ولێر له كه‌مپی مه‌شق له ئه‌رده‌ن چه‌ند یارییه‌كی ئه‌نجام دا كه له یاری به‌كه‌م له یانه‌ی فه‌یسله‌ڵی برده‌وه به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له ساری دووه‌میش دا له یانه‌ی شه‌بابی ئوردنی برده‌وه به سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر.
هه‌ولێر بۆ جاری یه‌كه‌مه له‌م پاڵه‌وانییه‌ته به‌شداری بكات.
ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌رانی هه‌ولێر له ئه‌كره‌م سه‌لمان و عومه‌ر مه‌جید و كاوه ئیبراهیم پێك هاتووه.

ئه‌مڕۆش ڕۆژنامه ئیسپانیه‌کان هه‌ریه‌که‌یان به‌هه‌واڵه‌کانیان که به‌رده‌وام تازه ترین هه‌واڵ بڵاو ده‌که‌نه‌وه به‌تایبه‌ت هه‌واڵه\کانیشیان باسی هه‌ردوو یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه ده‌که‌ن با بزانین ئه‌مڕۆ چیان نوسیوه.
له‌سه‌ره‌تا دا ڕۆژنامه‌ی سپۆرتی کاته‌لۆنی له ڕۆژنامه‌که‌یدا کاریکاتێرێکی بڵاو کردوه‌ته‌وه که به‌وسێوه‌یه یه:
ڕیکارد: ڕائول هه‌دته سه‌رپێ و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک دودڵ مه‌به وه بێگومان به له‌وه‌ی که له خراپترین ئاستتدا بیت ، گه‌ر خۆت خست له هێڵی سزادا ئه‌وا بۆت ده‌که‌نه فاوڵ(لێدانی سزا).
وه له‌سه‌ر ڕووکاره‌که‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ی بڵاوکردوه‌ته‌وه

وا لالیگامان له‌ده‌ست دا.
ئه‌کرێ که چامیۆن لیگیش له‌ده‌ست بده‌ین؟
تایبه‌ت/ که‌مێک له‌مه‌و به‌ر یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلانی ئیتاڵی و لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی کۆتای هات به‌سه‌رکه‌وتنی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ به گۆڵێکی بێبه‌رامبه‌ر و به کۆی 3 گۆڵ به پیێ هه‌ردوو یاریه‌کانی هاتن و چوون وه تاکه گۆڵی ئه‌و یاریه له‌لایه‌ن یاریزانی ئیسپانی و هیڕشبه‌ری لیڤه‌رپوڵ فێرناندۆ تۆرێس تۆمار کرا له خوله‌کی 64 دا ، وه‌له‌گێمی دوه‌می یاریه‌که‌دا یاریزانی به‌رگریکاری ئه‌رجه‌نتینی یانه‌ی ئه‌نته‌ر نیکۆلاس بۆردیسۆ به کارتی سوور له خوله‌کی 49 دا له‌لایه‌ن ناوبژیوانه‌وه کراده‌ره‌وه به‌و هۆیه‌وه یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان هیوای لێبڕاو وه‌ک یاری پێشووی به‌سه‌ر هات کاتێ له یاریگای ئه‌نفێڵد دا یاریزانی به‌رگریکاری هه‌مان یانه ماتێرازی به کارتی سوور کرا ده‌ره‌وه ، ئه‌مه‌ش چه‌ند وێنه له‌و یاریه:-

ئه‌مڕۆ ناوبژیوانی ئیسپانی زێزار مۆنێز فێرناندز له ووته‌یه‌کیدا ووتی دوێنێ شه‌و له‌دوای یاریه‌که‌ی ڕیاڵ مه‌درید و ئیسپانیۆل که‌له به‌رژه‌وه‌ندی ڕیاڵ کۆتا هات به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێک له دوای یاریه‌که گۆڵپارێزی یانه‌ی ئیسپنایۆل ئیدریس کامینی کاتێ که‌چوینه‌ته ژووری گۆڕینی جلوبه‌رگ لێم نزیک بوه‌ته‌وه‌و پێی ووتم “تۆ زۆر بێ ئه‌قڵیت” وه ناوبژیوانی ناوبراو ووتی من داوا له‌سه‌ر کامینی تۆمار ده‌که‌م له یه‌کێتی تۆپی پێی ئیسپانی و ئه‌وه‌ی لێ قبوڵ ناکه‌م ، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه پێده‌چێت کامینیش وه‌ک ڕامۆس که هه‌فته‌ی پێشوو قسه‌ی ناوه‌رزشی به ناوبژیوانی یاری ووتبوو بۆ ماوه‌ی دوو یاری سزا بدرێت و نه‌هێڵرێت به‌ژداری بکات له‌گه‌ڵ یانه‌که‌ی له خولی ئیسپانیدا.

دوای دۆڕانی یانه‌ی چێڵسی له جامی ئینگلته‌را له به‌رامبه‌ر یانه‌ی بارنسلی به گۆڵێکی بێ به‌رامبه‌ر ڕاهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی ئه‌ڤراهام گرانت له لێدوانێکدا سه‌رسوڕمانی خۆی ده‌ربڕی له‌و ئاسته خراپه‌ی یانه‌که‌ی پێشکه‌شی کرد و وتی دۆڕانه چاوه‌ڕوان نه‌کراوه‌که‌مان به خراپترین ئه‌نجامی خۆمی ده‌زانم تا ئێستا وه‌ک ڕاهێنه‌ر له یانه‌ی چێڵسی چونکه چانسێکمان هه‌بوو که بتوانین ئه‌م جامه به‌ده‌ست بهێنین به‌ڵام نه‌مان توانی … یانه‌ی بارنسلی که یانه‌یه‌کی پله دووی خولی ئینگیلزیه به شێوه‌یه‌کی چاوه‌ڕوان نه‌کراو هه‌دوو یانه‌ی لیڤه‌رپوول و چێڵسی له جامه‌که دوور خسته‌وه

له یاریه‌كانی قۆناغی هه‌شتی جامی ئینگلته‌رادا ئه‌مڕۆ دوو یاری ده‌كرێت و سبه‌یش دوو یاریه‌كه‌ی تر ئه‌نجام ده‌درێتله یاری یه‌كه‌مدا سه‌عات (٣:٤٥) ی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد رووبه‌ڕووی یانه‌ی پۆرتسمۆس ده‌بێته‌وه و له یاری دووه‌میشدا سه‌عات (٨:٣٠)ی شه‌و یانه‌ی بارنسلی و یانه‌ی چێڵسی به‌یه‌ك ده‌گه‌ن له یاریه‌كانی سبه‌یشدا سه‌عات 5 ی ئێواره یانه‌ی میدڵزبره له گه‌ڵ یانه‌ی كاردیف یاری ده‌كات و کاتژمێر(٩) ی سبه‌ی شه‌ویش یانه‌ی بریستۆڵ رۆفێرز رووبه‌رووی یانه‌ی وست برۆمیچ ئه‌لبیون ده‌بێته‌وه
جبێی باسه براوه‌ی ئه‌م یاریانه سه‌رده‌كه‌وێت بۆ قۆناغی پێش كۆتایی جامی ئینگلته‌را ::

لێره ناوی ئه‌و یاریزانانه دیاری كراوه كه له‌م جه‌وله‌یه ڕاگیراو ن یاری ناكه‌ن
|
| ||
|
ريال مه‌دريد | ||
|
سێرجیو ڕامۆ |
كارتی سوور | |
|
| ||
|
ڕیكریاتیفۆ | ||
|
ئه‌لفارێس |
كارتی سوور | |
پێكهاته‌ی چاوه‌ڕوان كراوی ئه‌ڕسنال كه به‌رامبه‌ر وێگان یاری ده‌كات له جه‌وله‌ی 29 ی پریمیێرلیگ
![]() |
ئه‌لمۆنیا
كـليتشی ,, گـالاس ,, سيـنديرۆس ,, سـانيا
هـليب ,, فـابرێگاس ,, فـلامينی ,, ديـنيلـسون
بيـندتـنر ,, ئه‌ديـبايۆر
یاریزانه یه‌ده‌كه‌كان
لـيمان
هـويت ,, تـراوری ,, تـۆرێ
سـۆنگ ,, جيـلبيێرتۆ
پێكهاته‌ی وێگان
كـيركـلاند ,, ميـلكيوت ,, شارنـير ,, بـويس ,, ئێدمـان ,, فالـنسيا ,, بالاسـيوس ,, بـراون ,,
كـوماس ,, هـيسكی,, كيـنگ,, سيـبيريـسكی ,, بـوليت ,, بـرامبـيل ,, ئۆلمپی,, بيـنت ,,
تـايلور ,, كـيلبـانی ,, گـرانـكفيسـت ,, ئه‌غـهاهـووا ,, سـكوكو
دووه‌مین یاری دۆستانه‌یدا یانه‌ی تۆپی پێی هه‌ولێر به سێ گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر سه‌رده‌كه‌وێت به‌سه‌ر یانه‌ی شه‌بابی ئوردنیدا به‌مه‌به‌ستی خۆ ئاماده‌كردن بۆ یاریه‌كانی یانه نایابه‌كانی ئاسیا یانه‌ی هه‌ولێر له‌دووه‌م یاری دۆستانه‌یدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی شه‌بابی ئوردنی بۆوه له‌تایمی یه‌كه‌مدا هه‌وڵه‌كانی هه‌ردوولا بۆ گۆڵ تۆماركردن شكستی هێنا و به‌بێگۆڵ كۆتایی هات به‌ڵام له‌تایمی دوه‌مدا یانه‌ی هه‌ولێر توانی ئاستێكی باشتر نیشان بدات و له ده‌قه‌ی 52 دا یاریزان ئه‌حمه‌د سه‌لاح ده‌رگای گۆڵ كردنی كرده‌وه و یه‌كه‌م گۆڵی بۆ یانه‌ی هه‌ولێر تۆماركرد و له‌ده‌قه‌ی 61 یشدا هه‌مان یاریزان گۆڵی دووه‌می كردوو له ده‌قه‌ی 77 یشدا یاریزان موسلیم موباره‌ك به‌گۆڵی سێیه‌م كۆتایی به كه‌رنه‌ڤاڵی گۆڵه‌كانی هه‌ولێر هێنا و یاریه‌كه‌ش به‌سێ گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی هه‌ولێر كۆتایی هاتجێی باسه یانه‌ی تۆپی پێی هه‌ولێر له یاری دۆستانه‌ی یه‌كه‌میدا كه‌له‌گه‌ڵ یانه‌ی فه‌یسه‌لیه‌ی ئوردنیدا ئه‌نجامی دا توانی به‌دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له فه‌یسه‌لیه بباته‌وه و رۆژی 12 ی ئه‌م مانگه‌ش یه‌كه‌م یاری خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌ی غه‌رافه‌ی قه‌ته‌ریدا ئه‌نجام ده‌دات یانه‌ی هه‌ولێر له یاریه‌كانی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیادا له‌كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌مدا دێت كه‌هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی غه‌رافه‌ی قه‌ته‌ری و قادسیه‌ی كوه‌یتی و نۆڤباختكوری ئۆزبه‌كستانی له‌خۆ ده‌گرێت::

به‌ڕیزان و خۆشه‌ویستانی ماڵپه‌ری یاریگا فه‌رموون له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌یه‌كی شیكه‌ره‌وه‌یی بۆ یاری لووتكه‌ی ئه‌م جه‌وله‌یه‌ی لالیگا
ناسنامه‌ی یاری

جه‌وله‌ی 27 ی لالیگا
VS 
هه‌ولێر به‌یانی ده‌ست به گه‌شته ئاسیاییه‌كه‌ی ده‌كات
هه‌واڵی له ڕۆژنامه ئیسپانیه‌کانه‌وه.
یاری نێوان ئه‌نته‌رمیلان و لیڤه‌رپوڵ به‌سه‌رکه‌وتنی لیڤه‌ر کۆتای هات.
پێده‌چێت کامینی به‌ده‌ردی ڕامۆس بچێت.
گرانت: دۆڕانه‌که‌مان خراپترین ئه‌نجامم بوو وه‌ک ڕاهێنه‌ر
خشته‌ی یاریه‌كانی قۆناغی هه‌شتی جامی ئینگلته‌را
ئه‌و یاریزانانه‌ی كه ڕاگیراون له جه‌وله‌ی 27ی لالیگا
پێكهاته‌ی هه‌ردوو یانه‌ی وێگان و ئه‌ڕسنال
هه‌ولێر له شه‌بابی ئوردن ده‌باته‌وه









